كۆمپانياى كورميك تور ئاسودەيە بە پێشكەش كردنی تێبينی بۆ گةشتی نەخۆش و كەم ئەندامان بەشێوەی سەلامەت بۆيە داواكارين ئەم زانياريانە بە بەرچاو بگيرێت
ئەگەر هاتوو نەخۆش راپۆرتی لاری نەبوونی پزيشكی لە لابوو بۆی هەيە گەشت بكات بەمەرجی تێپەر نەبوونی ماوەى 7 رۆژ بەسەر راپۆرتەكە .
دەبێت زمانی راپۆرتەكە توركی ياخود ئينگليزى بێت .
ئەو نەخۆشانەى پێويساتيان بە چاودێرە دەبێت لەگەل کەسێکی تر گەشت بكات .
وە هەروەها ئەو نەخۆشانەى تواناى بيستن ياخود بينينيان نيە دەتوانن گەشت بكەن بەبێ چاودێر و راپۆرتی پزيشكی . بەلام ئەگەر هاتوو نەخۆش تواناى بيستن و بينيني نەبوو ئەوا دەبێت لەگەل چاودێر گەشت بكات .
لە هەندێك كاتدا لەگەل نەخۆش رێگا بە سەگ دەدريت بێتە ناو كابينەوە . وە دەبێت 48 كاتژمێر پێش گەشتكردنی فرۆكە كابينە بۆ سەگ دەستی بەسەر دا بگیرێت . وەلەكاتی سەركەوتنی سەگ بۆ ناو فرۆكەخانە دەبێت سەگەکە بە پاك و خاوێنی لەلاى پێیەکانی خاوەنەكەى دابنيشێت . بۆ زانيارى زياتر پەيوەندی بكەن بە كۆمپانيای كورميك تور .
دەبێت بەڵگەنامەكانی سەگەکە دابين بكريت وەك تلقيح كردن و ناسنامە لەهەندێ وولاتدا بەڵگەنامەى زياتر داوادەكرێت بۆيە دەبێت ئەم خالانە لەبەرچاو بگيرێت .
ئەو نەخۆشانەى ناتوانن جولە بكەن ياخود نانوانن خۆيان لە پاشەرۆكانيان پاك بكەنەوە دەبێت لەگەڵ چاودێرێك گشت بكەن .
داواكارى سديە دەبێت پێش 48 كاتژمێر لە گەشت كردنی فرۆكەوە بێت .لەكاتی ماوەى كەمتر لە 48 كاتژمێر پەيوەندی بكەن بە كۆمپانياى كورميك تور .
تێبيني : بە داواى لێبوردنەوە تيمی كابين ناتوانن يارمەتيتان بدەن بۆ بەدواداچوونی دەرمانەكانتان و خواردنتان و رزگاركردنتان لە پاشەرۆكانتان .
كۆمپانياى كورميك تور بەرپرسيارى گۆرانكارى لە ياساكان ناگريتە ئەستۆ لەبەر جياوارى ياساكان لە وولاتێك بۆ وولاتێكى تر .