گەشت لەگەڵ كۆرپەلە و منداڵ

كۆمپانياى كورميك تور ئاسودەيە بە ئاگاداركردنەوەتان لەو خاڵانەى كە پێويستە لێی ووردببنەوە لەكاتی گەشتكردن لەگەڵ كورپەلە و منداڵدا .

گەشت لەگەل کۆرپەلە

ئەو گەشتيارانەى كە منداڵەكانيان تەمەنيان كەمترە لە دووساڵ واتە دوو ساڵيان تەواو نەكردووە ياخود ئەو كۆرپەلە شيرخۆرانەى كە تەمەنيان لە 48 كاتژمێر تێنەپەڕیوە بۆيان نيە سەربكەونە سەر فرۆكە, ئەو كۆرپانەى تەمەنيان لە نێوان دوو تا حەوت رۆژە لاری نيە لە گەشتكردنيان بە فرۆكە بەو مەرجەى راپۆرتی لارى نەبوونی پزيشكيان هەبێت.
دەبێت رێكەوتيی راپۆرتەكە لە حەوت رۆژ زياتری بەسەر نەچوو بێت .
هەروەها پشدێنی سەلامەتی بۆ مندالان دابين دەكرێت و بۆيان هەيە لە هەموو شوێنەكان جێگايان بۆ بكرێتەوە .
مندالەكان لە باوەشی كەسێكی لێهاتوو دادەنرێت و بە پشدێنی سەلامەتی دەبەسترێتەوە .
هەركەسێكی لێهاتوو تەنها يەك منداڵ لەباوەش دەگرێت .
لەكاتی بوونی منداڵی زياتر پەيوەندی بە كۆمپانياى كورميك تور بكرێت .
كەسی يارمەتيدەمان نيە بۆ لە باوەش گرتنی مناڵ لە گەشت كردن .

گەشت لەگەل منداڵ

گەشتيارانی منداڵ لەتەمەنە 2 تا 12 سال پلیتی گەشت كردنی مندالانیان بۆ دابین دەکرێت .
منالەكان هەروەك گەشتيارانی تر كورسيان بۆ دياريدەكرێت وە مندالانەی کە تەمەنيان لە نێوان 2-7 ساڵدايە لەگەل دايك و باوكيان ياخود لەگەل كەسێكی لێهاتوو رێگايان پێدەدرێت گەشت بكەن .
بۆ زانيارى سەبارەت بە گەشت كردنی منداڵان لەگەڵ هاورێ پەیوەندی بكەن بە كۆمپانياى كورميك تور :
گەشت كردنی ئەو مندالانەى كە تەمەنيان لەنيوان 2-7 سالاندايە واتە نەگەيشتونەتە تەمەنی حەوت سال لەگەڵ كارمەندی هێلی ئاسمانی كە لەلايەن باوان داوادەكرێت ياخود نوێنەرانی باوان داوای دەكات.
دەبێت وەرگرتنی پليتی فرۆكە و دەست نيشان كردنی هاورێی مندالەكە پێش گەشتی فرۆكەكە دياری بكرێت وە زمانی قسەكردنی منداڵەكە بزانرێت .
بەمەبەستی هاورێيەتی كردنی منداڵ لە كاتی گەشت كردندا فۆرمی هەڵگرتن و هاورێيەتی كردنی مندال واژوو دەكرێت لەلايەن دايك و باوك ياخود نوێنیرى دايك باوك.
منالەكە تەسليمی هاورێیەكە دەكرێت لەدواى واژوو كردن لەسەر بەڵگەنامەكان . كەسی هاورێ دەبێت مندالەكە لە دايك و باوكی ياخود نوێنەرى دايك و باوكی وەربگرێت , بە پێچەوانەوە دەبێت لە دادنووس رێگا پێدراو بێت .
دەبێت دايك و باوك ياخود نوێنەرەكەيان لە فرۆكەخانە بمێننەوە تاوەكو فرۆكەكە گەشت دەكات . ئەو كەسەى مندالەكە تەسليمی هاورێيەكەى دەكات ئەگەر هاتوو دايك و باوكی ياخود نوێنەريان نەبوو ئەوا دەبێت رێگا پێدانی دادنوسی هەبێت .
ئەو مندالانەى تەمەنيان لەنێوان 7-12 سالاندايە واتە 12 ساليان تەواو نەكردووە نيازى گەشت كردنيان هەيە بەبێ دايك و باوك ياخود يەكيان ياخود بەبێ نوێنەرى دايك و باوك بەبێ هاورێ دەبێت رێگا پێدراو بێت و رەزامەندی گەشت كردنی بۆ وەربگرێت و دەبێت دايك و باوك واژوو لەسەر بەلگەنامەى گەشت كردنی مندالاكە بكەن بەبێ هاورێ . دواى واژوو كردن مندالەكە تەسليمی نوێنەرانی فرۆكەخانەكە دەكرێت و دەبێت دەبێت دايك و باوك ياخود نوێنەرەكەيان لە فرۆكەخانە چاوەروانبیت تاكو فرۆكەكە گەشت دەكات .
كۆمپانياكەمان بەرپرس نیە لە گؤرانكارى رێنمايي و ياساكان لە وولاتێك بۆ وولاتێكی تر بۆ زانيارى زياتر پەيوەندی بكەن بە كۆمپانياى كورميك تور .