بۆ گەشتێكی باشتر تێبينی ئەم خالانەى خوارەوە بكەن :
كۆمپانياى كورميك تور ئاسودەيە بە پێشكەش كردنی تێبينی لەسەر گەشت كردنی جوانتر و سەلامەتتر ئەم خالانە لەبەر چاو بگيرێت .
هەموو ئەو كەسانەى بارى تەندروستيان باش نيە بۆ روونەدانی كيشە پێويستە سەردانی پزيشك بكەن , كەسی نەخۆش ياخود ئەو كەسانەى نەشتەرگەريان بۆ كراوە دەبێت پێش گەشت كردن سەردانی پزيشك بكەن .
دەبێت مندال چارەسەر دياری كراو وەربگرێت وەك كوتران پێش گەشت كردن كە هەندێ وولات ئەمە بە پێويست دەزانن و جێگاى بايەخ پێدانە .
ئەو كەسانەى كە گەشت كردنی فرۆكە بارى تەندروستيان تێكدەچێت پێشنيار دەكرێت كورسی لاى پەنجەرە ياخود لەسەر بالی فرۆكەكە بۆیان دەستنيشان بكرێت .
ئەو كەسانەى دەرمان بەبەردەوامی بەكاردەهێنن دەبێت دەرمانەكانيان لە شوێنی ئاسان دابنێن و زوو بگاتە دەستيان لەكاتی پێويست .
پێويستە لەسەر گەشتيار جلی تەسك و و پێلاوى تەسك لەبەر نەكەن بەتايبەت لەكاتی گەشتی دوور و درێژدا .
پێويستە لەسەر گەشتياران هيچ شتێك لە ژێر پێیەكانيان دانەنێن
بۆ زانيارى زياتر پەيوەندی بكەن بە كۆمپانياى كورميك تور