رێکارەكانی هاتنەژوور

کۆمپانياى كورميك تور دڵخؤش دەبێت بە پێشكەشكردنى هەموو زانياريەكان و يارمەتيدانتان بە مەبەستى زانينى ئەو كارانەى كە پێويستە پێش گەشتكردن ئەجامى بدەن. پێش سەرکەوتنی فرۆكە دەبێت پليتى گەشتكردن وەربگيرێت بە مەبەستى رێكارەكانى چوونە ژوورەوە, دەكرێت رێكارەكانى چوونە ژوورەوە لە رێگاى kontuar يان kiosklarda ياخود بە رێگاى ئينتەرنێت ئەنجام بدرێت, بە مەبەستى هەڵبژاردنى چوونە ژوورەوەيەكى گونجاو داواتان لێ دەكەين ئەم رێگايانەى خوارەوە بە سەر بكەنەوە:

چوونە ژوورەوەى ژميريارى Kontuar

ئەمە یەکێکە لە رێكارەكانى سواربوون لە ئامێرى ژميريارى فرۆكەخانەكان, لە كاتى گەشتى هێلى ناوخۆيدا دەبێت لايەنى كەم پێش 2 كاتژمێر ئامادەبيت, و لەكاتى گەشتى هێلى دەرەكى دەبێت لايەنى كەم پێش 3 كاتژمێر لە فرينى فرۆكەكە ئامادەبيت, بە مەبەستى رێكارەكانى چوونە ژورەوە لە هێلەكانى ناوخۆ پيش 45 چركە لە فرينى فرۆكەكە, و رێكارەكانى چوونە ژورەوە لە هێلەكانى دەرەوە بە 60 چركە پێش فرينى فرۆكەكە تەواو دەبێت, دەبێت پيش تەواوبونى كاتى باسكراو پليتى سواربوون وەربگيرێت و جانتاكان تەسليم بكرێت, هەرچەندە كە لە كاتى دەستنيشانكراودا هاتن بۆ فرۆكەخانە بەڵام ئەگەر هاتوو زۆر لە سڕدا چاوەروان بوون دەبێت ئاگادارى كارمەندى بەرپرسيارى ئەو شوێنە بكەنەوە.

چوونە ذوورەوە لە رێگاى ئنتەرنێتەوە

تۆماركردنى چوونە ژوورەوە لە رێگاى ئنتەرنێتەوە ئەنجامدەدرێت لە رێگاى لاپەرەكانى هێلە ئاسمانيەكانەوە, ئەگەر هاتوو خزمەتگوزارى چوونە چوورەوە لە رێگاى ئنتەرنێتەوە هەبێت لە فرۆكەخانانەى كە سەفەرى لێ دەكەن دەتوانن بچنە ژوورەوە لە رێگاى لاپەرەكانى فرۆكەخانانەكە يان لە رێگاى پەيوەندى كردن پێمانەوە.

جياوازى لە كات

گۆرانكارى لەكات, جۆرێكە لە دواكەوتن لە گەشتی ماوە درێژەكان كەوا گەشتياران پێی نارەحەت دەبن لە نێوان رۆژئاوا و رۆژهەلات وە بەپێچەوانەوە. ئەمەش لەكەسێكەو بۆ كەسێكی تر جياوازە بەهۆی جياوازى كات لەو شوينەى ليێی گەشت دەكات بۆ ئەو شوێنەى كە بۆی دەچێت لەنێوان دوو ووڵاتدا . لەزوربەى كاتەكاندا ئەم كيشانە بەكەمی روودەدەن لەكاتی گەشتكردن لە رۆژهەلات بۆ رۆژئاوا بەڵام گەشتكردن لە رۆژئاوا بۆ رۆژهەلات زۆرینەی کات گەشتيار هەست بە ماندوو بوون و بێ هێزى دەكات
ئەگەر هاتوو گەشتيار ئەم خالانەی لەبەرچاو بگیرێت بە شێوەيەكی گشتی سودى لێ دەبينێت :
لەدواى وەرگرتنی پشوویەکی باش و دواى نوستن دەست بەگەشت كردن بكات .
خواردنی خۆراكی سوك بۆ ئەوەى بارگرانی لەسەر لەش دروست نەكات .
گۆرينی كاتژمێر بەپێی كاتی ئەو وولاتەى گەشتی بۆ دەكەيت .
گەشتيار بۆی هەيە ئەو خواردنەوانە بخواتەوە كە ماددەى كافايينيان تێدايە لە كاتی بەيانيدا بەو مەرجەى 4-6 كاتژمێر پێش نوستن بێت .
كۆمپانياكەمان بەرپرس نيە لە گۆرانكارى رێنمايی و ياساكان لە وولاتێك بۆ وولاتێكی تر بۆ زانيارى زياتر پەيوەندی بكەن بە كۆمپانياى كورميك تور .