كۆمپانياى كورميك يارمەتيتان دەدات بۆ پێشكەش كردنی رێنمايی تايبەت بە گەشتكردنی خانمانی دوو گيان بە شێوەی تەندروستی و سەلامەت داواكارين ئەم تێبينيانە لە بەرچاو بگيرێت. دايكی ئازيز تبينی ئەم رێنماييانە بكە بۆ ئەوەى گەشتێكی سەلامەت و تەندروست ئەنجام بدەيت: ئەو دايكانەى كە دووگيانن و حەوت مانگيان تەواو نەكردووە پێويست بە راپۆرتی پزيشكی ناكات. ئەو دايكانەى كە دووگيانن بە يەك منداڵ بۆيان هەيە گەشت بكەن بە پێی راپۆرتی لاری نەبوونی پزيشكی ئەگەر هاتوو ماوەی دووگيانيان لە نێوان (28-35)دا هەفتە بوو. بەڵام ئەگەر هاتوو لە هەفتەى 36دا بوو ئەوا ناتوانن گەشت بکەن تەنانەت راپۆرتی پزيشكيشيان هەبێت رێگايان پێنادرێت. ئەو دايكانەى كە دووگيانن بە دوو منداڵ بۆيان هەيە گەشت بكەن بە پێی راپۆرتی لاری نەبوونی پزيشكی ئەگەر هاتوو ماوەی دووگیانيان لە نێوان (28-31) هەفتە بوو . بەلام ئەگەر هاتوو لە هەفتەى 32 بوو ئەوا ناتوانن گەشت بکەن تەنانەت راپۆرتی پزيشكيشيان هەبێت رێگايان پێنادرێت. پێويستە راپۆرتی پزيشكی لە 7 رۆژ زياتر ماوەى بەسەر نەچووبێت . پێويستە ناو و واژووى پزيشك لەسەر راپۆرتەكە هەبێت. پێويستە راپۆرتەكە بەزمانی ئينگليزى ياخود توركی ئامادەكرابێت. كۆمپانياكەمان بەرپرسياريەتی گۆرانكارى لە ياساكان لە ئەستۆ ناگرێت بە هۆی گۆرانكارى فرۆكەخانەكان لە وولاتان بۆ زانيارى زياتر پەيوەندی بكەن بە كۆمپانياى كورميك تور .