KurmickturKurmicktur
Forgot password?

زانيارى دەربارەى ئێمە…

كۆمپانياى كورميك بۆ گەشت و بيناسازى و پيشەسازى و بازرگانی لەلايەن بەرێز محمد نازك كورك لە ساڵی 2011 مانكی حوزەيران دامەزرێنرا , لە نێوان سالانی 2012-2014 و دواى جێبەجێ كردنی پرۆژەى هۆتێلی كورميك ميسان و دەست بەكاربوونی کۆمپانیاکەمان چووە بوارى گەشت و گوزارەوە, ڕووبەرى هۆتيلی كورميك ميسان 1500 مەتر دووجايە وە يەكەم هۆتێلی پێنج ئەستێرەيە لە ناوچەكە كە بنيات نرابێت وە بە پلەى يەكەم دێت لە بوارى گەشتيارى لە ناوچەكە. وە هوتێلەكەمان بەردەوامە لە پێشكەش كردنی خزمەتگوزارى لە ناوچەكە لە رێگاى كاديری پێشكەوتوو و شارەزا لەو بوارە و ئامانجمان دابين كردنی حەسانەوەيە بۆ ميوانان و پێشكەش كردنی خزمەتگوزارى پلە يەكە . لەسالی 2017 هەلسا بە جێ بەجێ كردنی كارێكی تازە بە ناوى كۆمپانياى كورميك بؤ گەشت و گوزار کە بارەگاكەى لە وڵاتی توركيا – مەرسينە و هەروەها كۆمپانياكەمان لقی هەيە لە شارى هەولێر و ميسان و كۆمپانياكەمان هەموو رۆژەكانی هەفتە 24 كاتژمێر خزمەتگوزارى پێشكەش بە گەشتياران دەكات لەرێگاى كاديری شارەزا و خاوەن ئەزموون لەو بوارە .